Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:20

دژەتیرۆری کوردستان زانیاری لەسەر بۆردومانەکەی ئەمڕۆی سنووری سلێمانی دەدات

کوردستان TV
100%

دژەتیرۆری کوردستان ئاشکرای دەکات کە ئەمڕۆ سێشەممە 04ـی 10ـی 2022 لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا دوو چەکداری پەکەکە کوژران و چەکدارێکی دیکەشیان برینداربوو.

لە ڕاگەیەنراوێک دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند: فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کرد ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەکداری پەکەکە کوژران و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو

ڕاشیگەیاند: بەپێی زانیارییەکانمان کاتژمێر 02:35ـی ئەمڕۆ سێشەممە، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە ناحییەی زەلانی سەر بە قەزای شارباژێڕ لە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو چەکداری پەکەکە کوژراون و چەکدارێکی دیکەش بریندار بوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.