Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 22:27

هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌وره‌تریشقه‌ و بارانبارین ده‌ست پێ ده‌كات

کوردستان TV
100%

شاره‌زایه‌كی بواری كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتووه‌وه‌ كه‌شی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ناسه‌قامگیر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی هه‌وره‌تریشقه‌ و بارانی هه‌ڕه‌مه‌كی له‌ به‌شێكی پارێزگاكانی هه‌ولێر و دهۆك ده‌بێت.

ئاراس جه‌بار شاره‌زای بواری كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەریی بەرزە پاڵەپەستۆی ژێر گەرم و وشک لەسەر کەشی ناوچەکانمان لە سبەی چوارشەمەوە تا ناوەڕاستی ھەفتەی داهاتوو ڕێکەوتی 9/10/2022 کاریگەریی گەرما لەسەر ناوچەکانمان زیاد دەبێتەوە و به‌ ڕێژه‌ی 2 پله‌ سیلیزی پله‌كانی گه‌رما له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: بە گشتی ئاسمانی ناوچەکە لەم مەودایەدا بە زۆری ساماڵ و ھەندێک کات ھەورێکی کەمی بەرز دروست دەبێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ناوەڕاستی ھەفتەی داهاتوو 9/10/2022 بە دواوە لە ئەنجامی ھاتنەخوارەوەی باڕستە ھەوایەکی سارد بۆ سەر حەوزی دەریای ناوەڕاست، قۆناخێكی نوێ لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ھەرێمدا دەست پێ دەکات و بە ڕێژەی 5 تا 6 پلەی سەدی پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکاندا نزم دەبێتەوە، لەگەڵ زیاتر ساردبوونی کەشی شەوان لەم مەودایەدا.

شاره‌زاكه‌ی بواری كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: لە سەرەتای ھاتنی ئەم باڕستە ھەوایە لە ڕۆژی یەکشەم 9/10/2022 کەشی ناوچەکە بۆ ماوەیەکی کورت ناسەقامگیر دەبێت و بەھۆی ھاتنی بڕێک شێ لە دەریای ناوەڕاستەوە، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ ئەگەری چالاکبوونی ھەورەتریشقە و بارانی ھەڕەمەکی لە بەشێکی ناوچەکانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و دھۆک، ھەروەھا چالاکبوونی خێرایی با و خۆڵبارینیش لە ئارادا دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.