وەزیری بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016 هەفتەی داهاتوو دەگاتە بانکەکانی هەرێمی کوردستان و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە 04ـی 10ـی 2022 کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ عەلا جوبووری وەزیری بازرگانی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.
ڕاشیگەیاند: لە پەیوەندییەکەدا وەزیری بازرگانی عێراق دڵنیایی دا کە پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵەکانی 2014، 2015 و 2016 لەهەفتەی داهاتوو هەموو ڕێکارەکانی تەواو دەبێت و دەنێردرێت بۆ بانکەکانی هەرێمی کوردستان و پاشان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
هاوکات هەر ئەمڕۆ سێشەممە د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمینداری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پەیوەندی کرد و پێی ڕاگەیاندم کە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمرۆ سێشەممە دەنگ لەسەر خەرجکردنی پارەی جوتیاران درا بە نرخی پاڵپشت.
هەروەها دوێنێ دووشەممە نهوزاد شێخ كامیل، بهڕێوهبهری گشتی بازرگانی ئاشكرای كرد كه سهرۆک وهزیرانی عێراق له میانهی سهردانهكهی بۆ شاری ههولێر جهختی كردۆتهوه كه ڕهزامهندی پێشانداوه لهسهر خهرجكردنی پارهی ساڵهكانی 2014 و 2015 و 2016ـی جوتیارانی ههرێمی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.