Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:25

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران: ژمارەی کوژراوانی خۆپێشاندانەکانی ئێران بۆ زیاتر لە 154 کەس بەرز بووەوە

کوردستان TV
100%

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئێران ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوان لە خۆپێشاندانەکانی ئێران بۆ سەروی 154 کەس بەرز بووەوە کە 4 لە کوژراوەکان مێردمنداڵن.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ئێران ڕایگەیاند: ژمارەی کوژراوەکانی ئێران لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکان بۆ سەرووی 154 کەس بەرز بووەوە کە 4 لە کوژراوەکان مێردمنداڵن.

ڕاشیگەیاند: زۆربەی کوژراوەکان لە پارێزگاکانی بەلوچستان، مەزەندەران، گیلان و پارێزگاکانی کوردستانن. 

هەروەها لەدوایین ئاماری کەمپینی چالاکوانانی بەلوچستان دەرکەوتووە کە ژمارەی کوژراوەکانی بەلوچستانی ئێران بۆ 63 کەس بەرز بووەتەوە.

هاوکات ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ کە تایبەتە بە مافی مرۆڤ لە کوردستانی ئێران ئاشکرای کرد کە ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ماوەی ڕابردوو لە خۆپێشاندان و  ناڕەزایەتییەکان لە کوردستانی ئێران کوژراون  بۆ 23 کەس بەرز بووەتەوە، هەروەها 1138 کەسی دیکەش بریندارن و سەرووی 2 هەزار کەسیش دەستبەسەر کراون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.