ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و گه‌یشته سه‌رووی 92 دۆلار، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ ئه‌نجام بدات.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌م وڵاتانی ئه‌ندامی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س له شاری ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا كۆببنه‌وه، ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وڵاتانی ئه‌ندام بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بده‌ن به ڕێژه‌ی 1.5 ملیۆن به‌رمیل له هه‌ر ڕۆژێكدا.
به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌مڕۆ سێشه‌م نرخی نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كان به ڕێژه‌ی 3.67% به‌رز بووه‌وه و ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌م جۆره به 92.12 دۆلاره.
به‌هه‌مانشێوه نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌رزبووه‌وه به ڕێژه‌ی 3.75% و گه‌یشته 86.77 دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.