ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در ئه‌مشه‌و سێشه‌م په‌یامێكی نوێی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گوێی له ته‌واوی وتاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر عێراق گرتووه، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاماده‌یه بۆ دیالۆگی نیشتمانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، به‌ڵام به مه‌رج.
موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: گوێم له وتاره‌كه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراقدا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش گرت، ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ڕاكێشام ئه‌وه بوو كه جینین پلاسخارت ئاماژه‌ی به‌وه دا كه كێشه‌ی سه‌ره‌كی ئێستای عێراق گه‌نده‌ڵییه، بێگومان ئێمه‌ش هه‌موومان له‌سه‌ر ئه‌مه كۆكین.
ڕاشیگه‌یاند: یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ چاكسازی ئه‌وه‌یه كه ڕووخساره كۆن و ئه‌و حزب و كه‌سایه‌تییانه‌ی له حكوومه‌ته‌كانی ڕابردوو به‌شدار بوون، دوور بخرێنه‌وه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئێمه ئاماده‌ین بۆ دیالۆگی نیشتمانی ئه‌گه‌ر دیالۆگه‌كه به ئاشكرا بێت و له‌پێناو دوورخستنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه بێت كه پێشتر له پڕۆسه‌ی سیاسی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا به‌شداربوون، هه‌روه‌ها له دادگاییه‌كی پاك و بێگه‌ردیشدا گه‌نده‌ڵكاران لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت.
موقته‌دا سه‌در گوتیشی: بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوەڕێی هاوکارییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین، مەبەستم چاکسازییە، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌سه‌رخۆش بێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه پشتگیری لە سه‌رجه‌م قسەی بەشداربووانی دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایش دەكات سەبارەت بە دان به‌خۆداگرتن، بۆیە داوای دان به‌خۆداگرتن له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان دەكات و نه‌ك پەنا بردنە بەر توندوتیژی و چەک.
سه‌باره‌ت به ده‌ستبه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌تیش، ڕێبه‌ری ره‌وتی سه‌در گوتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین چه‌ك ڕاده‌ستی حكوومه‌ت بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت ئه‌م چه‌كانه لە چوارچێوەی دەوڵەتدا دژی نەیاران و شۆڕشگێڕان بەکار نه‌هێنرێ.
سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه دا: داوا له وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ین ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن و ئاسایش و سه‌قامگیری له ڕێگه‌ی دیالۆگ و دیپلۆماسی بپارێزن.
موقته‌دا سه‌در هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ بۆچوونی هه‌ندێ لایه‌ن نه‌بووم سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌ت له عێراقدا، چونكه به‌شێك له حكوومه‌ته‌كانی پێشووتر زیانیان به وڵات و گه‌ل گه‌یاندووه، خواستی گه‌لی عێراق ئه‌وه‌یه حكوومه‌تێك پێكبهێنرێت كه دوور بێت له گه‌نده‌ڵی و پشكپشكێنه و میلیشیا و ده‌رستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بۆ ئه‌وه‌ی ببێته حكوومه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و سه‌قامگیر كه خزمه‌ت به گه‌لی عێراق بكات نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندی حزب و لاینه‌كان.
ئاماژه‌شی دا: عێراق ئێستا به خراپترین دۆخی خۆیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و هه‌ژموونی لایه‌نه‌كان له ده‌سه‌ڵاتدا.
له كۆتاییشدا موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سوپاسی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد سه‌باره‌ت به‌و وتاره‌ی ئه‌مڕۆ له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش پێشكه‌شی كرد و داواشی لێ كرد له هه‌ڵوێسته بێلایه‌نه‌كانی به‌رده‌وام بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.