Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:20

کونسوڵخانەی قەتەر لە هەولێر دەکرێتەوە

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 04ـی 10ـی 2022 داوای کردنەوەی کونسوڵخانەی قەتەری لە هەولێر پەسەند کرد.

بە سەرپەرشتی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوە چوو، لە کۆبوونەوەکەدا چەندین پرسی جیاواز تاوتوێ کران.

لە کۆبوونەوەکە داوای وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆ کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە هەولێر پەسەند کرا.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دوای سەردانەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قەتەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا بەرەپێشچووە، چاوەڕوان دەکرێت بە کردنەوەی کونسوڵخانەی گشتیی قەتەر لە هەرێمی کوردستان هەماهەنگییەکان نێوانیان فراوانتر بێت.

جێی باسە، 40 کونسوڵخانەی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان هەن، قەتەر دەبێتە حەوتەم وڵاتی عەرەبی کە کونسوڵخانە لە هەولێر بکاتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.