Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:21

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌: گیانله‌ده‌ستدانی میهراكۆ ئاكۆ زۆر خه‌مباری كردین

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێكی سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوی گیانله‌ده‌ستدانی قوتابی میهراكۆ ئاكۆ له‌ شاری سلێمانی بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ ڕووداوه‌كه‌ زۆر خه‌مباری كردن.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت: بەداخەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشه‌م لە کاتی تەواوبوونی دەوام لە قوتابخانەیەکی سنووری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی، لەناو دەرگه‌ی قوتابخانەکە ڕووداوێکی دڵتەزێن بە ئۆتۆمبێل ڕوویداوە.

ده‌شڵێت: ڕووداوەكه‌ بووە ھۆی گیانلەدەستدانی قوتابی (میھراکۆ ئاکۆ) و برینداربوونی قوتابییەکی تر بە ناوی (باوان جەزا). جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ئەم ڕووداوە زۆر خەمباری کردین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: بەناوی وەزارەتی پەروەردە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادەی جوانەمەرگ (میھراکۆ ئاکۆ) و دەستەی کارگێڕی و مامۆستایانی قوتابخانەکە و ھاوڕێیانی جوانەمەرگ دەکەین، خوای گەورە سەبوری ھەمووان بدات، ھەروەھا ھیوای زووچاکبوونەوەش بۆ قوتابی (باوان جەزا) دەخوازین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.