به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ده‌ستگیركردنی بكوژی ئه‌و ژنه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ سێشه‌م له گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی هاتبووه كوشتن.
ئاسایشی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەم ئاگادارکراین لە ڕووداوێکی كوشتنی ژنێک بە ناوی (ناگەهان کمال ئاکارسێڵ) لە گەڕەکی بەختیاری شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و دەست بە لێکۆڵینەوە کرا.
ڕاشیگه‌یاند: پاش بەدواداچوونی ورد، لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا لەژێر ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی هەولێر- کۆیە، توانرا تۆمەتبارانی ئەم کردەوەيه دەستگیر بکەین.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئیستا لەسەر فەرمانی دادوەر تۆمه‌تباران ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
ئاسایشی سلێمانی سوپاس و پێزانینی ئاڕاستەی ئه‌و هاووڵاتییانه كرد کە هاوکاریان بوون لە دەستخستنی زانیاری لەسەر تۆمەتباران .
جێی باسه میدیاكانی په‌كه‌كه ئاشكرایان كردبوو كه ئەو ئافرەتەی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی هاته كوشتن، ناوی (ئاگەهان ئاكارسەر)ە و بە ڕەچەڵەك كوردە و خەڵكی شاری كۆنیای توركیایە، هه‌روه‌ها ئەندامی ناوەندی ئەكادیمیای لێكۆڵینەوەی ژنلۆژی بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.