Erbil 38°C شەممە 18 کانوونی دووەم 10:41

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و تیمی ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان

کوردستان TV
100%

سەربەست لەزگین بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ سێشەممە 04ـی 10ـی 2022  لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ سۆریا بەرپرسی تیمی ڕاوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەرێمی کوردستان کرد، تاوتوێی چەند پرسێکی گرنگیان لەسەر دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد.

وەزارەتی پێشمەرگە  لەبارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیابد: تاوتوێی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی سەر هەرێمی کوردستان و کاریگەریان لەسەر ئارامی ناوچەکەو عیراق  کرد، هاوکات باس لە بارودۆخی عێراق و مەترسییەکانی سەر ئاسایشی هەرێمی کوردستان کرا.

ڕاشیگەیاند: هەر لەو دیدارەدا باس لە یادداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کرا، بەتایبەت ئەو بابەتانەی کە پەیوەندییان بە بواری چاکسازی و یەکگرتنەوەی هێزی پێشمەرگە هەیە وەک ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە، لەمبارەیەوە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوە دا کە یەکگرتنەوەی هێزەکان وەک پڕۆسە بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامە و خۆشبەختانە تەواوی ئەو کێشانە لەڕووی میزانیەوە چارەسەر کراون بۆ ئەو هێزانەی کە تاوەکو ئێستا هاتوونەتە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەوەشی خستەڕوو کە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بە ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران دا بۆ دروستکردنی دوو فرقەکە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و گوتی: هەنگاوەکان لەڕووی کرداریەوە دەستی پێ کردوە بۆ هەڵبژاردنی ئەفسەرەکان بۆ فرقەکان و پاشانیش مەشق راهێنانکردنیان.

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش دا کە هەرلەو دیدارەدا گرنگی قاعیدەی ئەسنادی  دهۆک و سلێمانی باس کرا بۆ پاڵپشتی پشتگیریکردنی ئەو هێزانە لەڕووی ئیدامە و لۆجستیەوە، پاشان هەردوولا بە گەشبینییەوە لە  پێشکەوتنەکانیان ڕووانی و جەختیان لە پلانێکی نوێ بۆ ساڵی ئایندە کردەوە، بۆ زیاتر خێراکردن و بەردەوامی چاکسازییە سەربازییەکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.