Erbil 38°C پێنجشەممە 26 ئەیلوول 00:19

دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مڕۆ سێشه‌م پشووی دوو ڕۆژی داهاتووی سبه‌ و دووسبه‌ی ڕاگه‌یاند له‌ ته‌واوی فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی حكوومه‌ت له‌ پارێزگاكه‌یاندا.

پارێزگاكه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئیسماعیل خزه‌یر هه‌لووب پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین بڕیاری ده‌كرد سبه‌ی چوارشه‌م و دووسبه‌ی پێنجشه‌م له‌ سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌ و داموده‌زگاكانی پارێزگاكه‌ پشووی فه‌رمی بێت.

هۆكاری ڕاگه‌یاندنی پشووه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ گه‌ڕێنرایه‌وه‌ تا ئاسانكاری بۆ هاتوچۆی سه‌ردانیكه‌رانی مه‌ڕاسیمی شه‌هیدبوونی ئیمام حه‌سه‌ن عه‌سكه‌ری له‌ پارێزگاكه‌دا بكرێت.

پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پشووه‌كه‌ی سبه‌ و دووسبه‌ی ته‌نیا هێز ئه‌منییه‌كان و فه‌رمانگه‌ ته‌ندروستی و خزمه‌تگوزارییه‌كان ناگرێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.