Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:34

بوومەلەرزەیەك خۆرئاوای ئێرانی هەژاندو 276 برینداری لێكەوتەوە

کوردستان TV
100%

بوومەلەرزەیەك بەگوڕی 5،6 پلە، لە شاری خوی سەربە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوای لە خۆرئاوای ئێران روویدا.
بەپێی ئەو زانیارییەی لە ماڵپەڕی سەرۆكایەتی ئیدارەدانی كارەسات و باری لەناكاو (AFAD)دا بڵاوكراونەتەوە، بوومەلەرزەكە كاتژمێر 03:21 خولەك بەگوڕی 5،6 پلە روویداوە كە چەقەكەی شاری خوی بووە.
بوومەلەرزەكە لە قوڵایی نزیكەی حەوت كیلۆمەتر روویداوە و هێزەكەی لە هەكاری و وان هەستی پێ كراوە.
چەقی بوومەلەرزەكە 62 كیلۆمەتر لە لە قەزای باشكالەی سەربە پاڕیزگای وان دوور بووە.
ئەو بوومەلەرزەیەی كە بەگوڕی 5،6 پلە شاری خوی سەربە پارێزگای ورمێی هەژاند، 276 برینداری لێكەوتووەتەوە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.