بەپێی ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ، هێزەكانی ڕووسیا بەجۆرێكی خێرا شارێكی گەورەی ئۆكرانیایان جێهێشت كە تەرمی سەربازەكانیان لە شەقامەكاندا بەجێهێشت.
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەمەش كردووە كە كشانەوەكە "بەڵگەی زیاتر لەسەر شكستی سەربازی ئەم دواییەی مۆسكۆ دەخاتە ڕوو لە كاتێكدا كە لە هەوڵدایە بۆ دەستگرتن بەسەر چوار ناوچەی ئۆكرانیا كە لەم هەفتەیەدا بە شێوەیەكی نایاسایی لكاندوویەتی.
بۆ ئەوەی لەلایەن هێزەكانی ئۆكرانیا گەمارۆ نەدرێن، لە كۆتایی هەفتەدا هێزەكانی ڕووسیا لە شاری لیمان كشانەوە كە شارۆچكەیەكی ستراتیژی ڕۆژهەڵاتییە و ڕووسەكان وەك ناوەندێكی لۆجستی و گواستنەوە بەكاریان دەهێنا.
ئازادكردنی ئەو شارە پاڵنەرێكی گرنگی بە ئۆكرانیا بەخشی بۆ زیادكردنی فشارەكانی هێرشەكانی بۆ قووڵایی ئەو خاكەی كە لەلایەن ڕووسیاوە كۆنترۆڵكرابوو.
دوای دوو ڕۆژ لە كشانەوەكە، ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ڕایگەیاند، تیمێكی ڕۆژنامەنووسەكانیان لە شاری لیمان لانیكەم 18 تەرمی سەربازی ڕووسیایان بینیوە كە هێشتا لەسەر زەوین.
درەنگانی شەوی سێشەممە زێلێنسكی لە وتارێكی ڤیدیۆیی شەوانەی خۆیدا رایگەیاند، دەیان شوێنی نیشتەجێبوون ،تەنها لەم هەفتەیەدا لە ریفراندۆمی ساختەی رووسیا" لە چوار ناوچەی لكێنراودا وەرگیراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.