وه‌كو هه‌ر چین و توێژه‌كانی نێو كۆمه‌ڵگا ،مامۆستیانیش رۆژێكی دیاركراوی خۆیان هه‌یه ، رێكـخـراوی نه‌تــه‌وه یـه‌كگـرتـووه‌كـان (یۆنسكـۆ) بۆ په‌روه‌رده و زانیاری و رۆشنبیری، به‌هـاوبه‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوی كـاری نێوده‌وڵـه‌تی (ئیدیۆكشن ئینته‌رناشیۆناڵ) دا،كه‌له كۆنگره‌ی (پـاریس) دا، هـاوهه‌ڵوێست بـوون له راگه‌یانـدنی كۆمه‌ڵێك راسپارده‌دا.
دیاركردنی رۆژێك بۆ مامۆستایان له پێـناوی ئـاوڕدانـه‌وه و بایه‌خـدانانه بۆ پیشـه‌ی مامۆستایی وگرنگیدان به وانه گوتنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ باشتركردنی باردۆخـی مامۆسـتایان و، پارسـتنی مافه‌كـانیانیه له هه‌موو جیهاندا.. چونكه فێركردنێكی باش و په‌روه‌رده‌كردنێكی دروست، هـیوا و مـژده‌به‌خـشی ژیانـێكی باشـتر و خۆشـتر و داهـاتوویـه‌كی گه‌شـتر و شیاوتـره بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو كه له‌به‌ر ده‌ستی مامۆستایان‌دا دروست ده‌بن.
له كۆنگـره‌ی پێنجـه‌می نێـوده‌وڵـه‌تی بۆ پـه‌روه‌رده، كه له ساڵی (1966) دا، له شـاری (جنـێڤ)ی سویسرا به‌سـترا، له‌سه‌ر رۆشنایی راسپارده‌كه‌ی (یۆنسـكۆ) و (ئیدیۆكـشن ئینته‌رناشیۆنال) یه‌كێك له بڕیـاره گرنگه‌كـانی ئه‌م كۆنـگره‌یه ئه‌وه‌بوو، كه رۆژی 5ی ئوكتۆبه‌ری هه‌موو ساڵێك، بكـرێت به رۆژی مامۆسـتایان له هه‌مـوو جیـهاندا، به نـاوی (رۆژی جیهـانی مامۆسـتایان).
بـۆ یه‌كـه‌مین جاریش له (5ی/ ئوكتۆبه‌ر/1994) دا، به فه‌رمی له زیاتـر له 100 وڵات له جیهاندا، له‌و ساڵه‌وه تا ئه‌مـڕۆ، له‌م رۆژ و مانگ و ساڵـه‌دا، به ئه‌وپه‌ڕی رێزه‌وه یادی ساڵڕۆژی (رۆژی جیهـانی مامۆسـتایان) ده‌كـه‌نـه‌وه.. مه‌بـه‌ستـیش لـه‌م یـادكـردنـه‌وه‌یـه، دان نـان و پێـزانینه به رۆڵـی بـه‌رز و قـوربانیدانی مامۆسـتایان و به پیـرۆزی پیشـه و به په‌یامه پیرۆزه‌كـه‌یان، به‌و پێیه‌ی ئه‌وان ده‌توانن بنه‌ماكانی زانست به‌نه‌وه‌كانی داهاتوو بگه‌یه‌نن و بیانگه‌یه‌ننه كه‌ناری ئارامیی.
رۆژی جیهانیی مامۆسـتایان، له هه‌مـوو وڵاتـانی جیـهاندا وه‌ك یه‌ك نییه، به‌شــێك له وڵاتانی جیهان هه‌مـان رۆژیـان نه‌كـردوون به رۆژی مامۆسـتایان، به‌ڵكو له به‌رواری جیاجیادا ده‌كـرێت، كه ره‌نـگه په‌یـوه‌نـدییان به بۆنـه‌ی تایبه‌تمه‌نـدی خودی ئه‌و وڵاتـانه‌وه بێت و هه‌ریه‌كه‌شیان پاساوی تایبه‌ت به خۆیان هه‌بێت.
بۆ نموونه رۆژی مامۆستایان له‌م وڵاتانه‌دا، له رۆژانه‌دان:له (ئێران 2/ ئایار) ، له (به‌رازیل: 15ئوكتۆبه‌ر) و له ( چین: 10٠ی سێپته‌مبه‌ر) و له (ئه‌رجه‌نتین: 11١ی سێپته‌مبه‌ر) و له ( له وڵاته یه‌كگـرتووه‌كـانی ئه‌مـریكا: هه‌فـته‌ی یه‌كـه‌می مانگی 3 ) و (له ئوسـترالـیا له دوا هه‌یـنی ئـۆكتۆبـه‌ر) و (له هـیندسـتان: 5ی سێپته‌مـبه‌ر) و (له پـۆلـه‌نـدا: 21ی دێسه‌مـبه‌ر) و ( له كـۆریای باشـوور:15ی مـه‌ی)و ( له میسـر: 21ی كانوونی یه‌كه‌م) و (له ئینده‌نۆسـیا: 25ی نۆڤه‌مبه‌ر) و (پاراگـوای: 30یئاپریل) و له... هتد.
بـه‌ڵام زیـاتر له سـه‌د وڵات له جیهاندا رۆژی (5ی/ ئوكتۆبه‌ر) ی هه‌موو ساڵێكیان كردووه به رۆژی مامۆستایان، لـه هـه‌نـدێ وڵاتـانیشـدا رۆژی مامۆستایان كـراوه به پشووی فـه‌رمی.
شایانی باسه ،رۆژی (1ی/ ئـادار) ی هه‌موو ساڵێك له عێراق، كراوه بـه رۆژی مامۆسـتایان،له كوردستانیش 6 ئۆكتۆبه‌ر واته سبه‌ی دیاریكراوه بۆ رۆژی مامۆستایان.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی مامۆستایانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.