Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 02:32

ئێران 3 قوتابی كوردی زانكۆی ڕازی کرماشان ده‌ستگیر ده‌كات

کوردستان TV
100%

لە کاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەی قوتابییانی زانکۆی ڕازی کرماشان لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی و هەروەها پشتیوانی مانگرتنی سەرانسەری ئێران، لانی کەم سێ خوێندکاری کورد بە ناوەکانی شەکیبا هۆشیار، عەلی ڕووزی و مەتین چراغی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، عەلی ڕووزی، خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان، ڕۆژی دووشەممە 3 ی 10ی 2022 لە کاتی خۆپیشاندانەکانی قوتابیانی ئەم زانکۆیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکراوە.

هەروەها، شەکیبا هۆشیار خەڵکی کرماشان و قوتابی بەشی ئەندازیاری میکانیکی زانکۆی ڕازی، لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژی یەک شەممە2 ی 10ی 2022 ده‌ستگیركراوه‌.

هەنگاو پێشتر بڵاوی کردبووەوە، کە مەتین چراغی قوتابی کارناسی کارەبای زانکۆی ڕازی کرماشان ئێوارەی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 1ی 10 ی 2022 لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراوه‌ و چارەنووسی ناڕوونە.

دوای تێپەڕینی چەند ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەم قوتابییانه‌، سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان لە ناوەندە پەیوەندیدارەکان، هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم قوتابییه‌ کوردانە لەبەردەستدا نییە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.