وه‌كو باوه زۆربه‌ی ئاهه‌نگی بووك و زاوا هۆڵی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ ئاهه‌نگ گێران، به‌ڵام له وڵاتی میسر بووكێك له‌گه‌ڵ زاوا، ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری خۆیان له هۆڵێكی جیاواز گێرا.
بووكه‌خان كه‌له نێو میسریییهكان به "توتا میسری" ناسراوه یه‌كێكه له كچه پاڵه‌وانه‌كانی یاری بۆكسێنی میسری، هه‌ر بۆیه بڕیار ده‌دات ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری خۆی له هۆڵێكی جیاواز بگێرێت كه هۆڵی له‌ش جوانییه.
له ئاهه‌نگه‌كه‌دا كه‌س و كاری هه‌ردوولا له هۆڵه‌كه ئاماده‌بوون ،ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو بووكه‌خان به‌یه‌ك ده‌ست زاوا هه‌ڵده‌گرێت،گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان ،كاردانه‌وه‌ی جیا جیای لێكهوتهوه.
ئا- كامران
ڤیدیۆ.. بووكێك ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له هۆڵێكی سه‌یر ده‌گێرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.