Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:42

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بۆ دەنگدان و تاوتوێکردنی دوو پرس کۆدەبێتەوە

کوردستان TV
100%


ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازدەکات.

ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٥ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، کۆدەبێتەوە.

کۆبوونەوەکە لە دوو بڕگە پێکدێت، کە بڕگەی یەکەمی بریتییە لە خستنەڕووی ڕەشنووسی پرۆژە یاسای (بەرکارکردن و هەمواری پیادەکردنی یاسای کەرەنتینی کشتوکاڵی فیدراڵی ژمـارە ٧٦ـی ساڵی ٢٠١٢ـی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان) بۆ دەنگدان.

بڕگەی دووەمیش خستنەڕووی ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە تـایبەت بە جێبەجێکردنی ماددەی (٩) لە یاسـای چاکسـازیی، کە لەلایەن سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونەوە دەخرێتەڕوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.