Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:30

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران ئایدا دەروێشییان ده‌ستگیر كرده‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئایدا دەروێشی تەمەن 17 ساڵ و خەڵکی پاوە، کە لە ڕۆژانی یەکەمی ناڕەزایەتیی و خۆ پیشاندانەکانی خەڵکی پاوە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەگەڵ دایکی دەستبەسەر کرابوون، بۆ جارێکی دیکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 3 ی 10 ی 2022، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو لاوه‌ 17 ساڵە و دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

جێگای ئاماژە پێدانە، کە ئایدا دەرویشی پێشتر و ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی 2 ی 10ی 2022، لە کاتی خۆپیشاندانەکانی خەڵکی پاوە لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەگەڵ دایکی بە ناوی فەرەنگیس ڕۆستەم زادە دەستبەسەر کرابوون و دوای یەک ڕۆژ واژۆکردنی بەڵێننامەی نووسراوە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوون.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.