بۆنی ناخۆشی ده‌م یه‌كێكه له بێزراوترین ئه‌و هه‌ستانه‌ی كه بۆ خودی توشبوو، كه‌سی به‌رامبه‌ریش دروست ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لاواز ده‌كات و هه‌میشه كه‌سی به‌رامبه‌ر حه‌ز به نزیكبوونه‌وه له كه‌سی توشبوو ناكات.
له‌باره‌ی هۆكاری دروستبوونی بۆ ناخۆشی ده‌م " دكتۆر ره‌هێڵ مه‌حمود عینایه‌ت پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری و جوانكاری ده‌م و ددان" به چه‌ند خاڵێك هۆكاره‌كان ده‌خاته ڕوو:
به‌كتریا:
به‌كتریا هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌مه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناو ده‌م گه‌رمه، بووه‌ته باشترین ژینگه بۆ ژیانی به‌كتریا. كاتێك نان ده‌خۆیت، به‌كتریاكان له پاشماوه‌ی ئه‌و خواردنه ده‌خۆن كه له ناو ده‌مت ده‌مێنێته‌وه و ئه‌مه‌ش بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م دروستده‌كات.
ده‌م ووشكی:
لیك رۆڵێكی هه‌ره گرنگ ده‌بینێت له پاككردنه‌وه‌ی ناوده‌م و پاككردنه‌وه‌ی له پاشه‌ڕۆ و به‌كتریا، كه‌واته ئه‌گه‌ر لیكت كه‌م بێت ئه‌وا ده‌مت به خاوێنی نامێنێته‌وه، كه‌می لیكی ناو ده‌م ده‌كرێت به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه بێت یاخود به‌هۆی ده‌رمانێكه‌وه بێت یان به‌هۆی هه‌ناسه‌دانی به‌رده‌وام بێت له رێگای ده‌مه‌وه.
نه‌خۆشی پوك:
ئه‌گه‌ر هاتوو بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م به‌رده‌وامبوو وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كه‌م نه‌بوویه‌وه، ئه‌وا ته‌ماشای پوكت بكه، چونكه زۆر جار بۆشاییه‌ك له‌نێوان پوك و ددانه‌كان دروستده‌بێت و به‌كتریا و كلس له‌و شوێنه‌دا كۆده‌بنه‌وه و بۆنێكی بێزاركه‌ر دروست ده‌كه‌ن.
خواردن:
جۆری خواردنیش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر بۆنی ده‌م هه‌یه له‌وانه پیاز و سیر و كه‌وه‌ر.
جگه‌ره كێشان:
جگه‌ره كێشان هه‌میشه هۆكاری بۆنی ناخۆشی ناو ده‌م و دروستبوونی ره‌نگه له‌سه‌ر ددانه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ستی تامكردن كه‌مده‌كه‌نه‌وه و تووشی نه‌خۆشی پوكت ده‌كه‌ن، كێشه‌كه له‌وه‌دایه هه‌رگیز جگه‌ره‌كێش هه‌ست به‌و بۆنه ناخۆشه‌ی خۆی ناكات.
كێشه‌ی ته‌ندروستی
ئه‌گه‌ر هاتوو پزیشكی ددانه‌كه‌ت هیچ هۆكارێكی نه‌دۆزییه‌وه له ناو ده‌مت كه بوبێته هۆی بۆنی ناخۆشی ده‌م، تۆش هه‌موو رۆژێك ددانه‌كانت پشۆیت و په‌تی ددان به‌كاربهێنیت، ئه‌وا بزانه كه كێشه له یه‌كێك له‌م ئه‌ندامانه‌ی جه‌سته‌ت هه‌یه '' گه‌ده، شه‌كره، نه‌خۆشی جگه‌ر، نه‌خۆشی گورچیله''، بۆیه باشتره سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكه‌یت.
له‌سه‌ر چۆنیه‌تی خۆپارستن له بۆنی ناخۆشی ناوده‌م دكتۆر ره‌هێڵ مه‌حمود عینایه‌ت چه‌ند خاڵێك ده‌خاته ڕوو كه بریتیین له :
ددان شوشتن و به‌كارهێنانی په‌تی ددان:
رۆژانه دوو جار ددانه‌كانت بشۆ و به په‌ت (دا‌و) نێوان ددانه‌كانت خاوێن بكه‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌كتریای زیان به‌خشی ناو ده‌م به‌دووربیت.
زمانت خاوێن رابگره و ئاگاداری به:
هه‌رگیز شوشتنی زمانت بیرنه‌چێت، چونكه سه‌ر زمان روویه‌كی زبری هه‌یه و هه‌میشه به‌كتریا و خواردن تیایدا گه‌شه ده‌كه‌ن و له هه‌نێك حاڵه‌تیشدا ده‌بێته هۆی كه‌ڕو هێنانی سه‌ر زمان.
ئه‌نجامدانی غه‌ر غه‌ره:
ئه‌نجامدانی غه‌ر غه‌ره چاره‌سه‌رێكی كاتییه، به‌ڵام ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌كتریا له ناو ده‌م گه‌شه نه‌كات و له‌ناویان به‌رێت.
زیادبوونی ده‌ردانی لیك:
هه‌ندێك خواردن واده‌كه‌ن كه لیك زیاتر بڕێژرێت به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی جوینیان زیاتر ده‌وێت وه‌ك سێ‌و و گوێزه‌ر یاخود بنێشتی بێ شه‌كر ، یاخود پزیشكی ددان ده‌توانێت لیكی ده‌ستكردت بۆ بنوسێت.
وازهێنان له جگه‌ره كێشان:
وازهێنان له جگه‌ره كێشان، ده‌بێته هۆی ته‌ندروستبوون و باشتركردنی شێوازی رۆژانه‌ی ژیانت و كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر سه‌رتاپای له‌شت ده‌بێت.
سه‌ردانی پزیشكی ددانه‌كانت بكه:
ئه‌گه‌ر ئه‌ته‌وێت راسته‌وخۆ هۆكاری دروستبوونی بۆنی ناخۆشی ناو ده‌مت بدۆزیته‌وه، ئه‌وا پێویسته هه‌موو 6 مانگ جارێك سه‌ردانی پزیشكی ددانه‌كه‌ت بكه‌یت و هه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بوو زوو بۆت چاره‌سه‌ر بكات.
خاوێنكردنه‌وه‌ی تاقمی ددان:
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی تاقمی ددانیان هه‌یه، پێویسته هه‌موو رۆژێك تاقمه‌كانیان خاوێن بكه‌نه‌وه و شه‌وانیش پێش خه‌وتن بیكه‌نه نێو په‌رداخێك خوێ و ئاو یاخود مادده‌ی تایبه‌ت به شوشتنی تاقمی ددان.
تێبینی: هۆكاری بۆنی ناخۆشی ده‌م له به‌یانیاندا، دیارده‌یه‌كی ئاساییه و به‌هۆی ووشكبونه‌وه و كه‌م ده‌ردانی لیكه.
ئا- كامران
ئه‌گه‌ر بۆنی ناخۆشی ده‌مت هه‌یه؟ هۆكارو چاره‌سه‌ركردنی بزانه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.