بەهاوكاری و پشتیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، رێژەی سەوزایی لە قەزای مەخمور زیاد دەكرێت.
لەوبارەیەوە زیرەك حەسەن، بەرێوەبەری شارەوانی مەخمور تایبەت بە كوردستان تیڤی راگەیاند: بەهاوكاری و پشتیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕێكی باش لە نەمام و درەخت گەیشتۆتە دەستمان بۆ ئەوەی رێژەی سەوزایی زیاتر بكرێت و ژینگەیەكی پاك و تەندروست بۆ قەزاكە دابین بكرێت.
هەروەها گوتی: چەندین درەخت و نەمام-مان لە پاركی سەردەم چاندووە ،هەوڵی تەواویش دراوە بۆ ئەوەی چەندین درەختی جۆراوجۆر بۆ زیاتر سەوزكردنی شارەكەمان بچێنین.
هەواڵ/ كارزان كاكل
فۆتۆ/ نیاز قارەمان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.