Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 02:01

ئۆپیك پڵه‌س بڕیاری دا به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وت دوو ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكاته‌وه‌

کوردستان TV
100%

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س بڕیاردرا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ هه‌ر ڕۆژێك دوو ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكرێته‌وه‌‌.

ئاژانسی (ڕۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه‌: لیژنه‌ی چاودێری وه‌زاری له‌ ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌ ڕێژه‌ی دوو ملیۆن به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا داوه‌.

ئه‌م هه‌وڵه‌ی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سنوورێك بۆ دابه‌زینی نرخی نه‌وت دابنێت كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ خوار 90 دۆلار دابه‌زی بوو له‌ كاتێكدا به‌ر له‌ سێ مانگ نرخه‌كه‌ی 120 دۆلار بوو.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی سعوودییه‌ و ڕووسیا زۆرترین رێژه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌یان به‌ر ده‌كه‌وێت كه‌ ڕۆژانه‌ به‌ هه‌ردووكیان به‌رهه‌مهێنانی نزیكه‌ی ملیۆنێك به‌رمیل نه‌وت كه‌م ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.