ئەمڕۆ چوارشەم بەردى بناغەى قۆناغی دووەمى پڕۆژەى قیرتاوکردنی 23 شەقام لە گوندی سێبەردان دانرا و بڕیاریشه له ماوهیهكی كورتی داهاتووشدا قۆناغی سێشهم و كۆتایی دهست پێ دهكرێ، بهمهش هیچ كۆڵانێكی گوندی سێبهردان نامێنێ قیرتاو نهكرابێت.
قۆناغی دووهمی پڕۆژهكه بە گوژمەى (240 ملیۆن و 350 هەزار دینار) لەسەر بودجەی 15% داهاتى سەرۆکایەتى شارەوانى دانرا کە بە شێوەی بەڵێندەرایەتی جێبەجێ دەکرێت و ماوەی تەواوکردنى پڕۆژەکەش (75) ڕۆژە.
ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر وێڕاى پیرۆزبایی لە دانیشتوانى گوندى سێبەردان بە بۆنەى ئەنجامدانى پڕۆژەکە، ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە قۆناغى دووەمە، لە قۆناغى یەکەمدا چەندین کۆڵانى ترى سێبەردان قیڕتاوکران و لە ماوەیەکى تریشدا قۆناغى سێیەم و کۆتایی دەست پێ دەکات، بەتەواوبوونى قۆناغی سێیەم هیچ کۆڵان و شەقامێک نامێنێت لەسێبەردان قیرتاو نەکرابێت.
گوتیشى: هەموو ئەو پڕۆژە خزمەتگوزارییانەى چ ئەوانەى لەسەر بودجەى سەرۆکایەتى شارەوانى و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکان جێبەجێ دەکرێن، یان ئەوانەى لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر ئەنجام دەدرێن، مەبەست لێى خزمەتکردنى هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمانە.
پارێزگارى هەولێر ڕاشیگەیاند: دڵنیایی دەدەین بە هاووڵاتییانى سنوورى پارێزگاکەمان، لەژێر فەرمان و ڕاسپاردەى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لەبارەى ئاوڕدانەوە لەو گەڕەک و شوێنانەى کە کەمترین دەستی خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە، سەرجەم پڕۆژەکانمان بەبێ جیاوازى و بەشێوەیەکى یەکسان لەنێوان شار و دەرەوەى شار جێبەجێ دەکەین.
جهختیشی كردهوه كه ئامانجیانە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بگەیهنن بە هەموو ئەو جێگا و شوێن و گەڕەکانەى کە پێویستییان بە زیاتر ئاوڕلێدانەوە هەیە و کەمترین دەستى خزمەتگوزارییان پێگەیشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.