Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 02:04

به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س.. كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی عێراق ئاشكرا كرا

کوردستان TV
100%

كۆمپانیای به‌ بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق (سۆمۆ) ئه‌مڕۆ چوارشه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س ئاشكرا كرد.

سۆمۆ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕأیگه‌یاند كه‌ ئه‌وان پاڵپشتی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س ده‌كه‌ن كه‌ ده‌بێته‌ ڕێگر له‌ نزمبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا.

ڕاشیگه‌یاند: به‌شی عێراق له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بریتییه‌ له‌ 220 هه‌زار به‌رمیل له‌ ڕۆژێكدا.

ڕێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س له‌ كۆوبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ شاری ڤییه‌نای پایته‌ختی نه‌مسا بڕیاری دا بۆ ڕێگریكردن له‌ نزمبوونه‌وه‌ی زیاتری نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كان، ڕۆژانه‌ بڕی 2 ملیۆن به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌م بكاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی نه‌وت به‌ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینی بوو و گه‌یشتبووه‌ خوار 90 دۆلار كه‌ پێشتر نرخه‌كه‌ی له‌ سه‌رووی 120 دۆلاره‌وه‌ بوو.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.