ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بۆ یادى ڕۆژى مه‌ولوود و لەدایكبوونی پێشەوای ئیسلام حەزرەتی محەمەد (د.خ) له پارێزگای هه‌ولێر کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجام درا.
نیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەم بە مەبەستى ئامادەکاریی بۆ ڕۆژى لەدایكبوونی پێشەوای ئیسلام و فەخری كائینات حەزرەتی محەمەد (د. خ)، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و ئاماده‌بوونی به‌رپرسان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەى ئامادەکارییەکان بۆ بەرزڕاگرتنى ئەو یادە پیرۆزە کرا کە ساڵانە لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان ئەم یادە پیرۆزە بەرێورەسمى جەماوەرى فروان و رێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و چەند چالاکییەکی دیکە جۆراوجۆر دەکرێتەوە.
جێی باسه ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو ڕێكه‌وتی 8/10/2022 یادی ڕۆژی له‌دایكبوونی پێشه‌وای ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ)ه و هه‌موو رۆژێكی ئه‌م ساڵه‌ش وه‌ك نه‌ریتێك خه‌ڵكی هه‌ولێر یادی ئه‌م ڕۆژه پیرۆزه ده‌كه‌نه‌وه به گوتنه‌وه‌ی سروودی ئایینی و چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌ی جۆراوجۆر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.