وهزارهتی شارهوانی و گهشت و گوزاری حكوومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند: شاندێكی وهزارهتمان بۆ چارەسەری ئاوی قورسی هەرێمی کوردستان لە ژاپۆنە.
وهزارهتی شارهوانی رایگهیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی 10 ی 2022، شاندەکە بە سەرۆکایەتیی ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، کۆبوونەوەیەکی بەرهەمداری لەگەڵ بەرپرسانی ئۆفیسی سەرەکیی ئاژانسی جایکا لە تۆکیۆ کرد و پێزانینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری پێ گەیاندن، بۆ ئەو هاکاری و هەماهەنگییە بەردەوامانەی ئاژانسی جایکا لە هەرێمی کوردستان دەیکات.
وهزارهتی شارهوانی لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژهی بهوهشكردووه، بەڕێوەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، سوپاس و پەیامی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری پێ گەیاندن، پاشان گفتوگۆ لەسەر ڕەوشی ئێستای پڕۆژەی دروستکردنی ئاوەڕۆی قورس لە هەرێمی کوردستان IQ-P23، هاوکاری و هەماهەنگییەکانی داهاتوو بۆ باشترکردنی پڕۆژە ژێرخانییەکان لە هەرێمی کوردستان کرا.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.