Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:17

لێژنه‌ی ئاماده‌كاری نۆهه‌مین دیداری فیلمی كوردی له‌شاری یۆتۆبۆری ئاگاداری هونه‌رمه‌ندان ده‌كاته‌وه‌

کوردستان TV
100%


بڕیاره‌ كۆتایی مانگی داهاتوو، نۆهه‌مین دیداری فیلمی كوردی له‌ شاری یۆتۆبۆری به‌ڕێوه‌بچێت ، له‌مباره‌یه‌وه‌ لێژنه‌ی ئاماده‌كاری نۆهه‌مین دیداری فیلمی كوردی له‌شاری یۆتۆبۆری ئاگاداری هونه‌رمه‌ندان و فیلمسازه‌كان ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ده‌توانن تا 6-11-2022 به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ دیداره‌كه‌ بنێرن.
ئاگاداری له‌ لێژنه‌ی ئاماده‌كاری نۆهه‌مین دیداری فیلمی كوردی له‌ شاری یۆتۆبۆری
لیژنه‌ی ئاماده‌كاری نۆهه‌مین دیداری فیلمی كوردی له‌ شاری یۆتۆبۆری كه‌ له‌ به‌رواری 26 و 27  نوڤه‌مبه‌ری2022 له‌ شاری یۆتۆبۆری به‌ڕێوه‌ده‌چێت له‌ هۆڵی هه‌مه‌ركوله‌ن فولكێتس هوس، بانگه‌واز و ئاگاداری هونه‌رمه‌ندان و فیلمسازه‌كان ده‌كاته‌وه‌، بۆ ناردنی به‌رهه‌مه‌كانیان (فیلمی كورت ، فیلمی درێژ ، فیلمی دۆكیومێنتاری)  له‌ ڕێگای ئه‌م ئاگادارییه‌وه‌ هه‌موو لایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌ كاتی كراوه‌ بۆ ناردنی فیلمه‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ تاكو 6-11-2022 . 
هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك بیه‌وێت به‌رهه‌مه‌كانی بنێرێت یا به‌كار و به‌رهه‌مه‌كانی به‌شداریمان له‌گه‌ڵ بكات. له‌ ڕێگای:
• كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كان له‌ یۆتۆبۆری [email protected] . 0046763097267
• به‌ڕێز كاك كامه‌ران مه‌نسور ، نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی یۆتۆبۆری له‌ سلێمانی 009647701582176
• به‌ڕێز كاك كاروان عه‌لی مه‌جۆل نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌كانی یۆتۆبۆری له‌ ئه‌ڵمانیا 004917640125321
تكایه‌ له‌گه‌ڵ ناردنی فیلمه‌كه‌دا
• كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر فیلمه‌كه‌ 
• كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر ده‌رهێنه‌ر
• پۆسته‌ری فیلمه‌كه‌
• وێنه‌ی ده‌رهێنه‌ر
• مه‌رجه‌ هه‌موو فیلمێك ژێرنووسی ئینگلیزی هه‌بێت.
ده‌توانن فیلم له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م سایته‌وه‌ بنیرن تا 2 گیگابایت ئه‌گه‌ر له‌وه‌ زیاتر بوو له‌ رێگه‌ی لینكی دووه‌م 
https://wetransfer.com/ https://www.transferxl.com/
له‌گه‌ڵ رێزدا
لێژنه‌ی ئاماده‌كاری نۆهه‌مین دیداری فیلمی كوردی له‌ شاری یۆتۆبۆری
ئا- كامران

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.