Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 05:16

ئەمڕۆ پەرلەمانى کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازه‌ یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەم دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6 ی 10 ی 2022، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەم دەکات.

دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ى بڵاوکردەوە و یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکەش، خوێندنەوەی دووەمە، بۆ پێشنیازه‌یاسای درێژکردنەوەی خولی پێنجەم.

ده‌قی بەرنامەی کاری دانیشتنی ئه‌مڕۆ پەرلەمانی کوردستان:

 به‌پێی حوكمی ماده‌ی (٥) و بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له‌ ماده‌ی (١٦) و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌ ماده‌ی (١٨) و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌ ماده‌ی (٢٠) و ماده‌كانی (٤٧، ٤٨) و بڕگەی (یەكەم) لە مادەی (٥٢) و مادەكانی (٥٤، ٥٥، ٥٦، ٥٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره‌ (١٠)ی ئاسایی خولی پایزه‌ى ساڵی چوارەم له ‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێر (١١)ی پێشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۲۰۲۲/۱۰/٦ به‌م شێوه‌یه‌ بێت:

یه‌كه‌م: خوێندنه‌وه‌ى دووه‌م بۆ پێشنیازه‌یاسای (به‌رده‌وامبوونی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق)، به‌پێی بڕگه‌ی (پێنجه‌م) له‌ مادده‌ى (٧٨) و مادده‌كانى (٧٩، ٨٠) له‌ په‌یڕه‌وى ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

دووه‌م: بەردەوامبوون لەسەر خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای (پەروەردە و فێركاری لە هەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩، ٩٧) له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.