Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:11

ئه‌مشه‌و له‌خولی ئه‌وروپادا مانچسته‌ر یونایتد رووبه‌رووی ئۆمۆنیا نیقۆسیای قوبروسی ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


له‌ گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی گرووپه‌كانی خولی ئه‌وروپا ناسراو به‌ یۆرۆپالیگ، كاتژمێر حه‌وت و چلوپێنج خوله‌كی ئه‌مشه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی ڕووبه‌ڕوو‌ی یانه‌ی ئۆمۆنیا نیقۆسیای قوبروسی ده‌بێته‌وه‌.
 یاریزانانی مان یونایتد دوایین یه‌كه‌ی راهێنانیان بۆ خۆئاماده‌‌كردن بۆ ئه‌م یاریه‌ سازكرد، له‌ گه‌ڕی پێشووی پرێمه‌رلیگ مانچسته‌ر یونایتد به‌ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ یاری دێربی شاری مانچسته‌ری دۆڕاند، بۆیه‌ ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی ئێریک تێن هاگی هۆله‌ندی و ڕاهێنەری یانه‌كه‌ بۆ له‌بیركردنی كاردانه‌وه‌كانی دوای ئه‌م دۆڕانه‌ سه‌خته‌ ده‌بێت‌.
 ئه‌هریمه‌نی سوور ته‌نیا سێ خاڵی هه‌یه‌و له‌ پله‌ی سێیه‌می‌ كۆمه‌له‌ی پێنجه‌مه‌، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ قوبرسیه‌كه‌ تا ئێستا هیچ خاڵێكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه‌، بۆیه‌ یانه‌كه‌ نایه‌وێت له‌به‌رده‌م هانده‌رانی به‌ئه‌نجامێكی خراپ یاریگا به‌جێبهێلێت، مان یونایتد بۆ ئه‌م یاریه‌و به‌هۆی پێكان له‌ تواناكانی هه‌ریه‌ك له‌ هاری ماگوایەرو رافایل ڤاران و ئارۆن وان بیساکا و دانی ڤان دی بیک بێ به‌ش ده‌بێت.   


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.