Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:13

ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی سیڤیلیه‌ جۆلین لۆپێتیگی ئیسپانی له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌یان دوورخسته‌وه‌

کوردستان TV
100%


دوای دۆڕانی سه‌ختی یانه‌ی سیڤیلیه‌ له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌ یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی میوانی به‌ گۆڵێك به‌رامبه‌ر به‌ چوار گۆڵ له‌ گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ، ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یانه‌ی سیڤیلیه‌ به‌فه‌رمی جۆلین لۆپێتیگی ئیسپانی له‌ ڕاهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌.
 ئه‌ویش دوای چه‌ند ئه‌نجامێكی خراپی یانه‌كه‌ له‌ ڕكابه‌ریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگاو چامپیۆنس لیگ، یانه‌ی سیڤیلیه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا له‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی ده‌ستبه‌رداربوونی له‌ تواناكانی لۆپێتیگی ڕاگه‌یاند.
 ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ له‌ هاوینی ساڵی دووهه‌زارونۆزده‌ ئه‌ركی مه‌شقپێدانی سیڤیلیه‌ی وه‌رگرت و یانه‌كه‌ له‌ كۆی سه‌دوحه‌فتا یاری له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی لۆپێتیگی هه‌شتاونۆ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو سیی و پێنج یاری دۆڕاندو له‌ چلوپێنج یاریش یه‌كسان بوو.
 هه‌روه‌ها شه‌شه‌م نازناوی یۆرۆپالیگی له‌گه‌ڵ سیڤیلیه‌ له‌ وه‌رزی دووهه‌زارونۆزده‌ دووهه‌زاروبیست به‌ده‌ستهێنا، به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌نگوباس، لۆپێتیگی ته‌مه‌ن په‌نجاوشه‌ش ساڵ ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ولڤه‌رهامپتۆنی ئینگلیزی و له‌ شوێنی ئه‌ویش، خۆرخی سامپاولی ئه‌رژه‌نتینی ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌ری سیڤیلیه‌.
 
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.