له درێژه‌ی ركابه‌ریه‌كانی پاڵەوانێتی جیهانی بۆ تۆپی سەرمێز كه لە شاری چێنگدوی وڵاتی چین به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌لبژارده‌ی کۆریای باشوور بە سێ سه‌ركه‌وتنی بێ بەرامبەر لە هه‌لبژارده‌ی پۆڵەندای بردەوە.
به‌م بردنه‌وه‌ش كۆریا پلیتی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی به‌ده‌ست هێنا، هه‌ر له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه كۆریه‌كان توانیان باڵا ده‌ستی خۆیان بسه‌پێنن و له‌سه‌ره‌تا جۆ سیونگ مین لە ساموێل کولکزێکی بردەوە، له‌یاری دووه‌م و سێیه‌م به‌هه‌مان شێوه هه‌ریه‌ك له جانگ وو جین و جۆ دایسونگ بە هەمان شێوه توانیان براوه‌ی یاری به‌رامبه‌ر مولهاوس رێدزێمێکی و ماسێ کۆبی بن.
به‌م بردنه‌وه‌یه هه‌لبژارده‌ی كۆریای باشوور خۆی گه‌یانده قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تی تێنسی سه‌ر مێزی جیهان، به‌مه‌ش له‌قۆناغی داهاتوو رووبه‌رووی براوه‌ی یاری نێوان هه‌ردوو هه‌لبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و پورتوگال ده‌بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.