Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:18

هه‌ولێر... پرۆژەی كۆگای ئاوی بەستۆڕە تەواو كرا

کوردستان TV
100%

لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر كارەكانی دروستكردنی پرۆژەی كۆگەی ئاوی بەستۆڕە تەواو كرا كە پێكهاتووە لە پەرژین و حەوزی ئەندازەیی و سەرجەم هاووڵاتییانی شارۆچكەكەش لێی سوودمەند دەبن.
گوژمەی پرۆژەكە بریتییە لە (١٦٣،٦٠٣،٢٥٠) دینار و لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگەی هەولێر دابینكراوە و بە سەرپەرشتیی تیمی هونەری و ئەندازیاری بەڕێوبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار لە ڕێكەوتی ١٥/١٢/٢٠٢٢ دەست بە جێبەجێكردنی كرا و ئێستا كارەكانی تەواو بووە.
پڕۆژەی كۆگەی ئاوی بەستۆڕە دەبێتە هۆی پەرەپێدانی سێكتەری ئاوی خواردنەوەی شارۆچكەكە و بەلای هاووڵاتییانەوە زۆر گرنگە و لە ئێستاشدا خراوەتە خزمەتی هاوڵاتییانی شارۆچكەی بەستۆڕەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.