جه‌نه‌ڕاڵ "مۆهۆزی كایبینر " كه‌فه‌رمانده‌ی هێزه وشكانییه‌كانی وڵاتی ئۆگه‌ندایه له هه‌مان كاتدا كوڕی سه‌رۆكی ئۆگه‌ندا، داوای هاوسه‌رگیری له جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئیتاڵیای كردوه.
مۆهۆزی له دوو رێگایه‌وه داوی هاوسه‌رگیری له جۆرجیای كردوه یه‌كه‌میان له‌رێگه‌ی چه‌ند تویتێكه‌وه بووه ،رێگه‌ی دووه‌میش له‌رێگه‌ی باڵێوزی ئیتاڵیا له ئۆگه‌ندا ،بۆ ئه‌وه‌ی رۆڵی خۆی بگێرێت .
فه‌رمانده‌كه‌ی ئۆگه‌ندا، 100 مانگه وه‌كو ماره‌یی پێشكه‌ش به سه‌رۆكی ئیتاڵیا ده‌كات، له هه‌مووی سه‌یرتر هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنی ئیتاڵیاش ده‌كات ئه‌گه‌ر هاتوو خاتووجۆرجیا، داواكه‌ی ڕه‌ت بكاته‌وه.
شایانی باسه تائێستا،جۆرجیا میلۆنی سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی ئیتاڵیا هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بووه، تۆ بڵێت رازی بێت.
ئا- كامران
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم
كوڕی سه‌رۆكی ئۆگه‌ندا داوای هاوسه‌رگیری له سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.