Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 17:37

لە بوومەلەرزەكەی ئێراندا هەزار و 127 كەس برینداربوون

کوردستان TV
100%

50 خانوو لە گوندەوارەكان بەتەواوی رووخاون و نزیكەی 500 خانووش زیانیان بەركەوتووە".
بەهۆی ئەو بوومەلەرزەی كە بەرەبەیانی دوێنێ لە شاری خوی سەربە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا باكووری خۆرئاوای ئێران روویدا، هەزار و 127 كەس برینداربوون.
موجتەبا خالیدی، گوتەبێژی دەزگای فریاگوزاریی، لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران رایگەیاند "بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی بەگوڕی 5،6 پلە لە شاری خوی سەربە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا باكووری خۆرئاوای ئێران روویدا، هەزار و 127 كەس برینداربوون".
خالیدی ئاماژەی بەوەش كرد لە كۆی 116 بریندار 111یان لە شاری خوی و پێنج كەسیش لە شاری سەلماس چارەسەرییان بۆ كراوە، 71 كەس نەشتەرگەرییان بۆ كراوە و كەسێكیش لە چاودێری چڕدایە.
هەروەها محەمەد سدیق موتەدەدییان پارێزگاری ئازەربایجانی خۆرئاوا، لە لێدوانێكیدا بۆ تەلەڤیزیۆنی فەرمی ئێران، رایگەیاند "بەهۆی بوومەلەرزەكە و پاشەلەرزەكانەوە، 50 خانوو لە گوندەوارەكان بەتەواوی رووخاون و نزیكەی 500 خانووش زیانیان بەركەوتووە
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.