Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:09

 كازمی گەیشتە سەر سنووری عێراق- ئوردن

بەردی بناغەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبایی نێوان هەردوو وڵات دادەنێن
کوردستان TV
100%

مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، گەیشتە سەر سنووری عێراق-ئوردن كە لە میانیدا لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئوردن، بیشر هانی خەساونە بەردی بناغەی جێبەجێكردنی پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبایی نێوان هەردوو وڵات دادەنێن.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە مستەفا كازمی گەیشتووەتە سەر سنووری عێراق-ئوردن.
راشیگەیاندووە كە سەرۆكوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی ئوردن، بەردی بناغەی پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبایی عێراق-ئوردن دادەنێن، بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكە بكرێت.
لە ماوەكانی رابردوودا، عێراق ژمارەیەك رێككەوتننامەی لەگەڵ ئێران و سعوودیە بە ئامانجی چارەسەركردنی قەیرانی كارەبا واژووكردووە كە بەپێی رێككەوتننامەكان، عێراق بۆ وەگەرخستنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گاز لە ئێران هاوردە دەكات، هەروەها كارەبا لە سعوودیەوە دەكڕێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.