Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 00:32

خۆپیشاندان له‌ كوردستانی ئێران به‌رده‌وامه‌ و 9 لاوی كوردی دیكه‌ش ده‌ستگیركران

کوردستان TV
100%


لە درێژەی دەستگیركرانی هاووڵاتییانی کورد بە هۆی بەشداریان له‌خۆپیشاندان و  ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لانی کەم 9 هاووڵاتی دیکە بە ناوەکانی؛ مەسعوود محەممەدی، سیروان ناسرزادە، ئارمان حەمیدی، ماهان عەبدوڵڵاهی، یوونس ئەحمەدی، ڕێبین عەلیاری، عەلی محەممەد ئەرشەد، سۆران سلێمان پوور و فەردین ئەڵڵامورادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیركران. 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 29 ی 9 ی 2022، دوو هاووڵاتی خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی مەسعوود محەممەدی و سیروان ناسرزادە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنراون و هیچ زانیارییەک لەبارەی شوێنی دەستبەسەرکران و چارەنووسیان لەبەردەستدا نییە.


لە لایەکی دیکەوە، ڕێبین عەلیاری 28 ساڵ و خەڵکی سەردەشت، ڕۆژی پێنج شەممە، ڕێکەوتی 29 ی 9 ی 2022، لە خۆپیشاندانەکانی خەڵک لە دژی کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراون و هەتا ئێستا ئازاد نەکراوە.


ڕۆژی شەممە،1 ی 10 ی 2022، ماهان عەبدووڵاهی 24 ساڵ، خەڵکی سەقز و ڕۆژی یەکشەممە، 2 ی 101 ی 2022، ئارمان حەمیدی 30 ساڵ، خەڵکی کامیاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکانی خۆیان دەستبەسەرکراون و چارەنووسیان ناڕوونە.


هەروەها، ڕۆژی دووشەممە، 3 ی 10 ی 2022، عەلی محەممەد ئەرشەد خەڵکی پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنراوە و سەرەڕای بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکەی، هیچ هەواڵێک لەبارەی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.


لە درێژەی ئەم دەستگیركراوانه‌دا، یوونس ئەحمەدی خەڵکی شاری سەقز، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیركراوه‌ و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


هەنگاو زانیویەتی کە لە شاری تیکاب، هێزە ئەمنییەکان هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی فەردین ئەڵڵامورادی دەستگیركردووه‌ و گواستوویانەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە.


هەروەها، لاوێكی  خەڵکی ڕەبەت بەناوی سۆران سلێمان پوور کە هەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گیرابوو، ئازاد کراوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.