Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:15

كارگێری یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن جیراردۆ سیوانی له‌ ئه‌ركی راهێنانی یانه‌ دوورخسته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ڕاپۆرته‌ رۆژنامه‌وانیه‌كان له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا بڵاویانكرده‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی بایه‌رلیڤه‌ركوزن له‌گه‌ری سێیه‌می خولی  یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دووچاری دووه‌م دۆران هات و به‌ دوو گۆلی بێ به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ی پۆرتۆی میوانداری دۆرا.
 له‌ كاردانه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانی، كارگێری یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ بڕیاریدا به‌ دوور خستنه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری سویسری جیراردۆ سیوانی له‌ ئه‌ركی راهێنانی یانه‌كه‌و چابی ئه‌لۆنسۆی ئیسپانی له‌ شوێنی ده‌ستنیشانكرا، به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كان بۆندی ئه‌لۆنسۆ له‌گه‌ڵ لیڤه‌ركوزن بۆ ماوه‌ی یه‌ك وه‌رز نیو ده‌بێت، لیڤه‌ركوزن له‌م وه‌رزه‌دا به‌ سه‌ره‌تایه‌كی خراپ ده‌ستی به‌ ركابه‌ریه‌كان كردووه‌ كه‌ له‌ هه‌شت گه‌ڕی رابردووی بۆندسلیگا‌ ته‌نیا پێنج خالی هه‌یه‌و له‌ پله‌ی حه‌ڤده‌م و پێش كۆتایی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌ دێت.  
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.