له ئه‌ڵمانیا دڵشاد سەعید، هونەرمەند و میوزیکژەنی کورد، خەڵاتی هونەرمەندانی عەفرینی (جەمیل هورو و باوکی سەلاح)ـی بۆ داهێنانی هونەری کوردی، پێبەخشرا.
لە یادی هەر دوو هونەرمەندی کۆچکردووی دەڤەری عەفرین (جەمیل هورو و باوکی سەلاح)،فیستیڤاڵێكی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی دا لە شاری بۆنی ئەڵمانیا و بە بەشداری رۆشنبیر و نووسەر و کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان، دووەم رێوڕەسمی خەڵاتی (جەمیل هورو و باوکی سەلاح) بەڕێوەچوو.
هه‌ر له فێستیڤالەکەدا چەندین چالاکی وه‌كو پارچه موزیك و شیعر هه‌ڵپه‌ركی كوردی و پیشانگه‌ی شێوه‌كاری نمایش كران.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.