Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 08:14

ئیسپانیا و پۆرتوگال: ئۆكراینا ده‌بێته‌ هاوبه‌شیان بۆ پێشكه‌ش كردنی دۆسیه‌ی میوانداریكردنی یاریه‌كانی جامی جیهانی 2030

کوردستان TV
100%


 
هه‌ردوو یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و پۆرتوگال ئاشكرایان كرد، ئۆكراینا ده‌بێته‌ هاوبه‌شیان بۆ پێشكه‌ش كردنی دۆسیه‌ی میوانداریكردنی یاریه‌كانی جامی جیهانی دوو هه‌زارو سیی.
 له‌مباره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی تایمزی به‌ریتانی بلاویكرده‌وه‌ بەشداریکردنی ئۆکراینا لە ڕێکخستنی جامی جیهانی دووهه‌زاروسیی ته‌نیا ره‌مزی ده‌بێت و ناوه‌كه‌ی ده‌چێته‌ پاڵ وڵاتانی ئیسپانیا و پورتوگال.
 به‌پێی زانیاره‌كانی ئه‌م رۆژنامه‌یه‌ ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ له‌سه‌ر پێشنیازی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرایناو هه‌ردوو حكومه‌تی ئیسپانیا و پورتوگاله‌ كه‌ به‌م دواییه‌ رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر كردوه‌، ئەم بیرۆکەیە بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا چه‌ند تۆپی پێ ده‌توانێت ئومێدو ئارامی بگەڕێنێتەوە بۆ ئۆكراینا كه‌ ‌ئێستا ئه‌و وڵاته‌ له‌ شه‌ڕ دایه‌ له‌گه‌ڵ رووسیا، ئۆکراینا بە هاوکاری لەگەڵ پۆڵەندا میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەوروپای دووهه‌زارودوازده‌ی کرد.
 هەروەها لە ساڵی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ لە یاریگای ئۆڵۆمپی کیێڤ میوانداری یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگی کرد، لە سەرەتای ئابی رابردوو وڵاتانی ئەرژەنتین، ئۆرۆگوای، شیلی و پاراگوای پێشنیازێکی هاوبەشیان بۆ ڕێکخستنی مۆندیالی دووهه‌زاروسیی راگه‌یاند، دواتر له‌مانگی ئه‌یلول گوتەبێژی وەزارەتی لاوان و وەرزشی میسر رایگەیاند، وڵاتەکەی لەگەڵ سعودیە و یۆنان كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌كی هاوبه‌ش بۆ میوانداریكردنی جامی جیهانی دوو هه‌زارو سیی پێشكه‌ش بكه‌ن.  
 


 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.