پۆلیسی تایلەند ڕایگەیاند كە ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ئاكامی تەقەكردن لە سەنتەرێكی چاودێری منداڵان لە باكووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە زیاتر لە 30 كەس گیانیان لەدەستدا.
ژەنەڕاڵێكی پۆلیس رایگەیاند، پاشنیوەڕۆیەكی زوو لە ناوەندی شارۆچكەی نۆنگبوا لامفو، چەكدارێك تەقەی كردووە.
پۆلیسی تایلەند رایگەیاندووە، چەكدارەكە ناوی بانیا خمێرب، ەو پێشتر پۆلیس بووەو تەمەنی 34 ساڵە، دوای رووداوەكەش گەڕاوەتەوە ماڵەكەی خۆی و هاوسەر و منداڵەكەی كوشتووەو دواتریش كۆتایی بەژيانی خۆی هێناوە..
بە گوێرەی زانیارییەكانی پۆلیس تائێستا 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان پشتڕاست كراوەتەوە، كە 23 منداڵ و دوو مامۆستا و ئەفسەرێكی پۆلیسن.
لەوبارەیەوە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زاری پۆلیسی تایلەندەوە بڵاویكردەوە، ئەو قوربانیانە دوای ئەوە كوژراون كە ئەمڕۆ پێنجشەممە كەسێك بە دەمانچە و چەقۆوە هەڵیكوتایە سەر دایەنگەیەكی باكوری رۆژهەڵاتی تایلەند.
كەسێك هێرش دەكاتە سەر دایەنگەیەك و 23 منداڵ دەكوژێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.