Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 07:48

ڤیدیۆ.. براوه‌كانی خه‌ڵاتی ئه‌مساڵی نۆبڵی كیمیا ده‌ست نیشان كران

کوردستان TV
100%

سێ زانای بواری كیمیا، له‌ لایه‌ن ئه‌كادیمیای زانستی  شاهانه‌ی سوێد بۆ ساڵی 2022 ده‌ست نیشان كران ،كه‌ بریتین له‌ هه‌ریه‌ك له‌" كارۆلین بیرتۆزی، مۆرتن میلدال و باری شاربلس". 
له‌ راگه‌یاندراوێكی ئه‌كادیمیای زانستی شاهانه‌ی سوێدیدا هاتوو:خه‌ڵاته‌كه‌ له‌پای ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ زانستییه‌دایه‌ كه‌ له‌ په‌ره‌پێدانی ئه‌وه‌ی ناوده‌برێت كیمیای كلیك (الكیمیا‌و النقریه‌- Click chemistry)‏ به‌ده‌ستیانهێناوه‌، لقێكی دیكه‌ی كیمیایه‌ و تاوتوێی ئه‌و كارلێكانه‌ ده‌كات كه‌ له‌ نێو سیستمه‌ زیندووه‌كاندا ڕووده‌دات، به‌بێ ڕوودانی ده‌ستێوه‌ردان له‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ پڕۆسه‌ی گۆڕانكارییه‌كه‌دا.
شایانی باسه‌ " باری شاربلس"، زانای كیمیای ئه‌مریكی (81 ساڵ)  پێنجه‌م كه‌سه‌ دوو خه‌ڵاتی نۆبڵ وه‌رده‌گرێت. 
بڕی خه‌ڵاته‌كان "نزیكه‌ی 900 هه‌زار دۆلاری ئه‌مریكییه‌" ، نیاز وایه‌ ئه‌مرۆش  براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌ب ده‌ست نیشان بكرێت 
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لجه‌زیره‌ 

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.