Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 08:01

ئه‌و كه‌سه‌ی ڕێگری له‌ هاووڵاتییان ده‌كرد ده‌ستگیر كرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ له‌ ڕێگری له‌ هاووڵاتییان ده‌كرد.

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە دەست هێزەكانی پۆلیس لەسەر داواكراوێك بە تۆمەتی ڕێگریكردن لە هاووڵاتییان، هێزەكانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی چەمچەماڵ لێكۆڵینەوەكانی دەست پێ كرد.

ڕاشیگه‌یاند: دوای بەدواداچوون و لێكۆڵینەوەكان توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی دەستگیر بكرێت .

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ لە ئێستادا تۆمەتبار (م. ح. ع. لەدایكبووی 1997) بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 441 (ڕێگریكردن) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.