Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 07:49

ئێواره‌ی سبه‌ی دیدارێكی تایبەت و جیاوازی نێوان مەسرور بارزانی و كۆمەڵە گەنجێك پەخش دەكرێ

کوردستان TV
100%

بڕیارە كاتژمێر 7ی ئێوارەی سبەی هەینی 7ی ئۆكتۆبەری 2022، دیدار و گفتوگۆیەكی تایبەت و جیاواز و گرینگ كە لەنێوان مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەریمی كوردستان و كۆمەڵە گەنجێكی كوردستان ئەنجام دراوە، لە چەند كەناڵێكی تەلەڤزیۆنیەوە پەخش بكرێت.

(تاون هۆڵ) بەرنامەیەكی دیدار و گفتوگۆی رووبەڕووی نێوان كەسایەتییە سیاسییەكان و خەڵكە كە تێیدا ئامادەبووان پرسیار لە كەسایەتییە سیاسییەكە دەكەن و هەر لەوێ وەڵامی خۆیان وەردەگرن و رای گشتیش لەڕێی پەخشكردن لە كەناڵە تەلەڤزیۆنییەكانەوە لە تەواوی گفتوگۆكە ئاگادار دەبن.

(دیدار لەگەڵ سەرۆك وەزیران) چالاكییەكی دیموكراسی و زنجیرە تاون هۆڵێكە تایبەت بە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە ئەڵقەی یەكەمی لە هەولێر تۆمار كراوە و لە داهاتوودا چەندین ئەڵقەی تری لە شارەكانی تری كوردستان بەڕێوە دەچێت.

لەم تاون هۆڵەدا سەرۆكی حكوومەت بەبێ بوونی هیچ پێشكەشكارێك، راستەوخۆ و رووبەڕوو پرسیارەكان لە ئامادەبووان وەردەگرێت كە ژمارەیان 40 گەنجە و سەر بە بیروباوەڕ و ئاراستەی سیاسیی جیاوازن و لەلایەن دەزگایەكی بێلایەنەوە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانەوە دەستنیشانكراون و هاتوون بۆ دیدار و گفتوگۆكە، سەرۆك وەزیرانیش راشكاوانە وەڵامی هەموو پرسیارەكان دەداتەوە.

دیدارەكە ماوەی 59 خولەك دەخایەنێت، تێیدا مەسرور بارزانی وەڵامی چەندین پرسیاری گرینگ دەداتەوە لەبارەی (زمانی كوردی، خوێندن لە زانكۆ حكوومی و تایبەتەكان، هەلی كار، رێگەوبان، دابەشكردنی نەوتی سپی، پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی و بابەتی بودجە، پێگەی كوردستان لە بەرامبەر جەمسەرەكانی هێز لە جیهاندا، هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، خزمەتگوزارییەكان لە سلێمانی و هەڵەبجە، داهاتووی گەنجان، ئاستی خوێندن و پەروەردە لە هەرێمی كوردستان، خولیاكانی سەرۆكی حكوومەت لە خوێندنەوەی كتێب، پلەی وەزیفی و مووچەی خانەنشینی لە كەرتی تایبەت، هەروەها دیدی سەرۆكی حكوومەت بۆ ئایندە).

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.