Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 11:11

پلانی نوێی كەرتی گەشتوگوزار لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گفتوگۆ كرا له‌سه‌ر پلانی پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار كە لەلایه‌ن ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەرگیرابوو و دواتر پەسەند كرا و ئیستا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار بە یاوەری ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەت، سەردانی دەستەی گەشتوگوزاری كرد.

لە كۆبوونەوەیەكدا بە ئامادەبوونی ئەمەل جەلال سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و بەڕێوەبەران و سەرۆك بەشەكانی دەستەی گەشتوگوزار، گفتوگۆیان لەبارەی جێبەجێكردنی پلانی پەرەپێدانی كەرتی گەشتوگوزار كرد كە پێشتر لە ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر پلانەكە وەرگیرا و دواتر پەسەند كرا و ئیستا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکە سەرۆکی دەستە باسی لە کار و چالاکییەکانی دەستە و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی پلانی 8 ساڵەی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و ئاستەنگ و بەربەستەکان کرد، هەروەها ڕۆڵی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری بەرز نرخاند بۆ ئەو هەوڵانەی کە دەیدات سەبارەت بە بوژانەوەی سێکتەری گەشتوگوزار.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ساسان عەونی، تیشكی خستە سەر گرینگیی پەسەندكردنی یاسای گەشتوگوزار و ئاماژەی بەوە كرد یاسای گەشتوگوزار نیشانەی بایەخدانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بەو سێكتەرە كە دەیەوێت بەپێی پلانی نوێ پەرە بە گەشتوگوزار بدات، هاوكات ئامادەیی هەر جۆرە هاوكاری و كارئاسانییەكی دەربڕی لەپێناو جێبەجێكردنی پلانەكە و باشتركردنی سێكتەرەكە بە گشتی.

لە تەوەرێكی تردا وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار وێڕای بەدواداچوونی بۆ ئیشوكارەكانی دەستەی گەشتوگوزار، هاوكات ڕایسپاردن بۆ جێبەجێكردنی پلانی پەرەپێدانی گەشتوگوزار و جەختیشی لەسەر چارەسەركردنی كەموكوڕی و كەمكردنەوەی ڕۆتین و باشتر ڕاییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان و بایەخدانی زیاتر بە كەرتی گەشتوگوزار وەك سەرچاوەیەكی گرینگی داهات كردەوە بۆ ئەوەی ئەو كەرتە ببێتە سەرچاوەیەكی گرینگی داهات لە هەرێمی كوردستان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.