Erbil 38°C یەکشەممە 19 کانوونی دووەم 11:08

په‌رله‌مانی عێراق شه‌مووی داهاتوو بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات

کوردستان TV
100%

ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڕیاری دا له‌ دانیشتنی ڕۆژی شه‌مووی داهاتوودا تاوتوێی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان بكات.

به‌گوێره‌ی خشته‌ی دانیشتنی ژماره‌ (3)ی ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو، په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند بابه‌تێك تاوتوێ ده‌كات، یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ پرسی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

بڕگه‌ی یه‌كه‌می دانیشتنه‌كه‌ تایبه‌ت ده‌بێت سوێندخواردنی هه‌ندێك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بڕگه‌ی دووه‌میش تاوتوێی بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت.

هه‌ر له‌ ڕۆژی شه‌موودا ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق چه‌ند بابه‌تێكی تریش تاوتوێ ده‌كات، له‌وانه‌ خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای چارەسەری خانووه‌ زێده‌ڕۆكان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای وەبەرهێنانی کانزاکان، له‌گه‌ڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ ڕەشنووسی یاسای ئاسایشی کۆمەڵایەتی و خانەنشینی بۆ کرێکاران.

جێی باسه‌ سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی 28ی مانگی ڕابردوو سوپای پاسدارانی ئێران به‌ مووشه‌ك و درۆن هێرشی كرده‌ سه‌ر به‌شێك له‌ باره‌گا و كه‌مپه‌كانی نیشته‌جێبوونی خه‌ڵكی سڤیلی حزبی دیموكراتی كوردستان له‌ كۆیه‌ و كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ سلێمانی و پارتی ئازادی كوردستان له‌ پردێ، به‌هۆیه‌وه‌ 14 كه‌س شه‌هید بوون و 58ی تریش بریندار بوون، به‌شێك له‌ قوربانییه‌كانیش منداڵ بوون.

هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه‌ش دژه‌تیرۆری كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئێران به‌ چوار قۆناغ زیاتر له‌ 70 مووشه‌كی مووشه‌كی بالیستیک و درۆنی ئاراسته‌ی خاكی هه‌رێمی كوردستان كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.