سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد كه له مانگی شوباتی ساڵی داهاتوودا پڕۆژه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای عێراق و ئوردن ته‌واو ده‌بێت و ده‌چێته بواری خزمه‌تكردنه‌وه.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "له‌ماوه‌ی ڕابردوودا کارمان لەسەر ستراتیژێکی گشتگیر کردووه و چەندین پرۆژەمان لە بواری کارەبا جێبه‌جێ كردووه".
راشیگه‌یاند "هێڵی به‌ستنه‌وه‌ی كاره‌بای عێراق لەگەڵ ئوردن لە مانگی حوزەیرانی داهاتوودا دەچێتە بواری خزمەتەوە، دوای ئەوەیش هێڵه‌كه لەگەڵ هه‌ریه‌ك له سعوودیە و وڵاتانی کەنداو ده‌به‌سترێته‌وه".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "به‌رده‌وام ده‌بین له كاركردن بۆ وه‌به‌رهێنانی گه‌وره‌ترین وزه‌ی یه‌ده‌گ و ده‌رهێنانی غاز بۆ سه‌قامگیری وزه‌ی كاره‌با له عێراقدا".
له ساڵی 2020 وه‌زیرانی وزه و كاره‌بای عێراق و ئوردن له عه‌مانی پایته‌ختی ئوردن ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌شیان واژوو كرد به مه‌به‌ستی به‌ستنه‌وه‌ی هێڵی كاره‌بای نێوان هه‌دوو وڵات، به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ش وڵاتی ئوردن بڕی هه‌زار مێگاوات كاره‌با ده‌دات به عێراق.
دووری هێڵی كاره‌بای نێوان هه‌ردوو وڵاته‌كه نزیكه‌ی 300 كیلۆمه‌تره و له وێستگه‌ی كاره‌بای (ریشه‌ی نوێ) له ئوردن بۆ وێستگه‌ی كاره‌بای (قائیم) كاره‌با ده‌گوازێته‌وه، به ته‌واوبوونی پڕۆژه‌كه‌ش تاڕاده‌یه‌ك كێشه‌ی كاره‌با له عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.