ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه چیای شه‌نگال به چڕی بۆردومان كرا.
رائید غانم په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له شه‌نگال پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به چڕی سه‌رده‌شتی چیای شه‌نگالیان بۆردومان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: تا ساتی ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به‌سه‌ر چیایه‌كه ده‌سوڕێنه‌وه و بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانه‌كان، زیانی گیانی و ماددی بۆردومانه‌كان نه‌زانراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.