لیۆنێل میسی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی ئاشكرای كرد كه یارییه‌كانی جامی جیهانی قه‌ته‌ڕ كه له 20ی تشرینی دووه‌م تا 18ی كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ به‌ڕێوه ده‌چێت، دوا وێستگه‌ی یاریكردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئیتر واز له یاریكردن دێنێ.
میسی /35 ساڵ/ كه پێشتر براوه‌ی حه‌وت خه‌ڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی جیهان بووه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ تۆڕی (ستار پڵه‌س)ی ئه‌رجه‌نتینی گوتی: ئه‌م جامی جیهانییه (مۆندیالی قه‌ته‌ڕ) دوایین مۆندیال ده‌بێت كه یاری له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین بكه‌م، به دڵنیاییه‌وه ئه‌مه بڕیاره داومه و كۆتاییه.
ڕاشیگه‌یاند: به تاسه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی مۆندیالم، بێگومان سترێس و دڵه‌ڕاوكێم هه‌یه، به‌ڵام حه‌ز ده‌كه‌م هه‌ر ئێستا مۆندیال ده‌ست پێ بكات، ناشزانم چی ڕوو ده‌دات و كاره‌كان چۆن ده‌بێت، به‌ڵام حه‌زم به چاوه‌ڕوانی نییه و ئاواته‌خوازیشم باشترین ئاست پێشكه‌ش بكه‌ین.
بێگومان خه‌ونی گه‌وره‌ی میسی به‌رزكردنه‌وه‌ی جامی جیهانی مۆندیاله له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی و ئاواته‌خوازیشه ئه‌مساڵ بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و خه‌ونه‌ی بهێنێته دی بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێ كه شایسته‌ی خه‌ڵاته‌كانی باشترین یاریزانی جیهان بووه.
میسی پێشتر له هه‌ریه‌ك له مۆندیاله‌كانی 2006 و 2010 و 2014 و 2018ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین كردووه، باشترین ده‌ستكه‌وتیشی گه‌یشتنی به یاریی كۆتایی مۆندیالی 2018 بوو كه ئه‌و كات به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا دۆڕان.
جێی باسه میسی له مۆندیالی ئه‌مساڵی قه‌ته‌ڕدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كاندا له كۆمه‌ڵه‌ی سێشه‌م یاری ده‌كات به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی سعوودییه و مه‌كسیك و پۆڵه‌ندا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.