وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ڕوونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌یان خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به سڕكردنی گرووپی سه‌رایا سه‌لام له پارێزگای به‌سڕا.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه به وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه، له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: هاووڵاتییانی شاری سامه‌ڕا داویان له موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در كردبوو گرووپی سه‌رایا سه‌لام له شاره‌كه‌یان بمێننه‌وه بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه.
ڕاشیگه‌یاند: سڕكردنه‌كه‌ی گرووپی سه‌رایا سه‌لام ته‌نیا بۆ پارێزگای به‌سڕایه و شوێنه‌كانی تر ناگرێته‌وه.
جێی باسه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ساڵح محه‌مه‌د عێراقی بڕیارێكی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری بڵاو كردبووه‌وه كه ئه‌ویش سڕكردنی سه‌رجه‌م گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ڕه‌وته‌كه‌یانه له‌نێویشیاندا گرووپی سه‌رایا سه‌لام.
وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در گوتبووی: پێویستە فەرماندەی هێزە چەكدارەكان كۆنترۆڵی میلیشیا بێباكه‌كانی قەیس و هاوشێوەكانیدا بكات، چونكە جگە ئه‌وان لە تیرۆر و پارە و دەسەڵات، هیچی تر نازانن.
هه‌روه‌ها گوتبووی: بۆ دوورخستنەوەی فیتنە لە پارێزگای بەسرە، سڕكردنی سەرجەم گرووپە چەكدارەكان "ئەگەر هەبن" لەنێویاندا سەرایا سەلام ڕادەگەیەنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.