ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌پاندنی سزای به‌سه‌ر حه‌وت به‌رپرسی باڵای حكوومه‌تی ئێران ڕاگه‌یاند كه رۆلی خراپیان له سه‌ركوتكردنی خۆپیشانده‌رانی ئێران‌دا هه‌یه، له‌نێو سزادراوه‌كانیش وه‌زیری ناوخۆ و وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن هه‌یه.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: له‌نێو سزادراوه‌كان هه‌ریه‌ك له ئه‌حمه وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆ و عیسا زار‌ع پوور وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن هه‌ن كه رۆلی سه‌ره‌كییان له سه‌ركه‌وتكردن و كوشتنی خۆپیشانده‌رانی ئێران‌دا هه‌یه.
لای خۆیه‌وه برایان نیڵسۆن جێگری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ئه‌مه‌ریكا سه‌ركۆنه‌ی پچڕانی هێڵه‌كانی ئینته‌رنێت و سه‌ركوتكردنی ناڕه‌زایه‌تییه ئاشتیخوازه‌كانی حكوومه‌تی ئێران ده‌كات و هه‌موو هه‌نگاوێكیش ده‌گرێته به‌ر بۆ به ئامانجگرتنی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا پێشتر سزای چه‌ند به‌رپرسێكی تری به‌سه‌ر پۆلیسی سه‌پاندنی ره‌وشت و چه‌ندان به‌رپرسی تری ئه‌منی ئێران سه‌پاندبوو به‌هۆی كوشتنی ژینا ئه‌مینی و به‌كارهێنانی توندوتیژی دژی خۆپیشانده‌ران.
ژینا ئه‌مینی تەمەن 22 ساڵ كه ئافره‌تێكی كوردی خەڵکی سەقز بوو، لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی سه‌پاندنی ڕه‌وشت به تۆمه‌تی شل به‌ستنی سه‌رپۆشه‌كه‌ی سه‌ری ده‌ستگیر كرا و دواتریش به‌هۆی ئه‌نجامدانی توندوتیژی به‌رامبه‌ری و ئازاردانی، دوای چەند ڕۆژێک مانەوە لە نەخۆشخانەیه‌كی شاری تاران، له ڕۆژی 16ی ئه‌یلوولی ڕابردوو بەهۆی سه‌ختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.
له‌و كاته‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سه‌رجه‌م شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و پارێزگاكانی ئێران به‌ردوامییان هه‌یه و به‌گوێره‌ی نوێترین داتای ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له ئێران (كه باره‌گاكه‌ی له شاری ئۆسلۆیه) تا ئێستا 92 كه‌س كوژراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.