Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:13

له‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ندا.. دوای 6 ساڵ ئه‌م پارچه‌ لاسیتكه‌ له‌ لووتی ئه‌م منداڵه‌ ده‌رهێنرا

کوردستان TV
100%

دوێنێ پێنجشه‌م له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ڕزگاری شاری هه‌ولێر، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی ده‌گمه‌ن بۆ منداڵێكی ته‌مه‌ن 10 ساڵان ئه‌نجامدرا و دوای 6 پارچه‌ لاستیكێك له‌ لووتی ده‌رهێنرا.

عومەر عەبدوڵا كه‌ باوکی مناڵەکەیه‌ گوتی: ساڵی 2016 محەمەدی  کوڕم لە کاتی یاریکردندا بە دەمانچەی منداڵان، لاستیکی سەرە گولەی دەمانچەکە قوت ئەدات. هەرچەند سەردانی دکتۆری پسپۆڕمان کرد، به‌ڵام ئه‌و كات هیچیان بۆ نەدۆزرایەوە.

هه‌روه‌ها گوتی: به‌م دواییه‌ لە کاتی نان خواردن و لە کاتی خەوتندا محه‌مه‌دی كوڕم گرفتی لە لووت و دەمی بۆ دروست دەبوو،  بۆیە دوای شەش ساڵ، سەردانی دکتۆر عه‌ماڕ جافمان کرد و ئه‌و پێی گوتین كه‌ کە شتێکی نامۆ له‌نێو ده‌م و لووتیدا هەیە و  پێویستە تیشکی ڕەنینی بۆ بگرین.

گوتیشی: دوای گرتنی تیشکی ڕه‌نین بۆ محه‌مه‌د، ڕوون بووه‌وه‌ کە لاستیکەکە لەبەشی دواوەی لووتی گیر بووە و پێویسته نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت، بۆیە دوێنێ پێنجشه‌م بە نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی سەرکەوتوو توانرا سەرەلاستیکەکە ده‌ربهێنرێ.

عومه‌ری باوكی محه‌مه‌د داواکارشی لە دایکان و باوکان كرد زیاتر ئاگاداری منداڵەکانیان بن، هه‌روه‌ها داواشی لە دکتۆرەكان كرد ڕێگه‌ی زیاتر بگرنەبەر بۆ پێدانی دڵنیایی بۆ نەخۆشەکان.
 

کوردستان تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.